دۆخی کارەبا لەم بەروارەوە ئاسایی دەبێتەوە

١ ئایاری ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

دوای هێرشە درۆنییەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر و ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غاز، وەزارەتی كارەبای هەرێم ئاشكرای دەكات، كە بەرهەمهێنانی غاز دەستی پێكردۆتەوە و بریكاری وەزارەتەكە دەڵێت: “لە 24 كاتژمێری داهاتوودا دۆخی پێدانی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە”.

کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاندووە، هەناردەی غازی شل لە کۆمپانیای کۆرمۆر دەستیپێکردۆتەوە و ئەمەش کاریگەریی لەسەر دۆخی کارەبای هەرێم دەبێت.

كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستی پێکردۆتەوە، وەزارەتەكەیان لە چاوەڕوانی هەناردەکردنی غازی سروشتین بۆ وێستگەکانی غازی کارەبا، تاوەکو لە ماوەیەکی نزیکدا یەکە غازییەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ئیشپێبکرێنەوە و بارودۆخی کارەبا ئاسایی ببێتەوە.