ڕەمپەی ئۆتۆمبێلێک بەر سەری هاوڵاتییەک دەکەوێت و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات

١ ئایاری ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لەناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار، هاوڵاتییەک لەکاتی کارکردندا لە ڕەمپەی ئۆتۆمبێلێک لەجۆری ڤاڵڤۆ، ڕەمپەی ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە بەسەریدا و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان عەلی جەمال قدووری لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوڵاتییەکە ناوی (عمر محمد طالب)ـە و لەدایکبووی ساڵی 1999ـیە، دانیشتووی گوندی گردەگۆزینی سەربەقەزای کەلارە.
لەئێستادا دووکرێکار ک کاریان لەئۆتۆمبێلەکەدا کردووە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 411 بەندکراون و پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوەکانی کردووە.