کۆمسیۆن کارەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگرت

١ ئایاری ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ئەندامێکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی عێراق ڕایگەیاند، کارەکانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگیراون.

حەسەن هادی، ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده‌ کۆمیسیۆن لە بەغدا بە فەرمی هیچ کاتێکی دیکەیان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە لقەکانیان لە هەرێمی کوردستان نەوتوە و تەنیا گوتویانە کارەکان راگرن.

باسی لەوەشکردووە، چاوەڕوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بۆ مانگی 10ی ئەمساڵ.