بەرگری شارستانی هەرێم: زەروور نەبوون سەفەر مەکەن بۆ شارەکانی دیکە

٣٠ نيسانی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئاگاداریی بۆ هاوڵاتیان لەم چەند ڕۆژەی ئەم شەپۆلە باشترە هاونیشتیمانیان زەرور نەبێت سەفەر نەکەن بۆ شارەکان بۆ سەلامەتی خۆیان.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە و هۆشدارییان پێ دەدات کە رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:

یەکەم: دووربکەونەوە لەو شوێنانەی ئاوی زۆری لێ کۆبۆتەووە

دووەم: دەستکاری هێل و تەلەکانی کارەبا مەکەن ئەگەر لەسەر زەوی کەوتبوون چونکە تۆ دلنیا نیت کارەبای تێدا ماوە یان نا.

سێیەم: بەهیچ شێوەیەک نزیک چەم و دۆڵ و ڕووبارەکان مەکەونەوە، چونکە لەوانەیە لە ناکاو ئاستی ئاو بەرز ببێتەوەو مەترسی بۆ سەر گیانت هەبێت.

چوارەم: لەم چەند ڕۆژەی ئەم شەپۆلە باشترە هاونیشتیمانیان زەرور نەبێت سەفەر نەکەن بۆ شارەکان بۆ سەلامەتی خۆیان.

پێنجەم: شوفێرانی بارهەلگر پێویستە هێواش ئۆتۆمۆبیلەکانیان لێ بخووڕن بە پێچەوانەوە کارەساتی گەورەی لێ دەکەوێتەوە.

شەشەم: ئاژەلداران و شوانکاران هەولبدەن دووربکەونەوە لە بەرزاییەکان و ئەو شوێنانەی دار و محاویلەی لێیە لەبەر مەترسی هەورە بروسکە.

حەوتەم: لە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لەکاتی بوونی مەترسی بەزووترین کات پەیوەندی بکەن بە تیمەکانی بەرگری شارستانی لە رێگای ژمارە 115.