عێراق ڕۆژانە بڕی 620 تۆن گازی ماڵان ڕەوانەی هەرێم دەکات

٣٠ نيسانی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم ڕایگەیاند، تا ئەوکاتەی کێڵگەی کۆرمۆر دەست بە بەرهەمهێنانی گاز دەکاتەوە ڕۆژانە بڕی 620 تۆن گازی ماڵان لەلایەن عێراقەوە دەنێردرێت.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لەسەر داوای وەزیری سامانە سروشتییەکان، حکوومەتی فیدراڵ ڕەزامەندیی لەسەر ناردنی رۆژانە 620 تۆن گازی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان دەڕبڕی، تا ئەوکاتەی کێڵگەی کۆرمۆر دەست بە بەرهەمهێنانی گاز دەکاتەوە.

باسی لەوەشکردووە، گازەکە لە هەردوو کۆگای تاجی و ناسرییە دابین دەکرێت.