زیدان هۆشداری دایە ڕیاڵ مەدرید

٣٠ نيسانی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

زیدان ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید، هۆشداری دایە تیپی شاهانە لە ڕووبەڕووبوونەوەی بایرن میونشن لە چامپیۆنزلیگ.

زینەدین زیدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی ئەتلەتیکی بەریتانی ڕایگەیاند: "ئەو یاریانەی کە لەگەڵ بایرن ئەنجاممانداون هەمیشە نایاب بوون، چونکە ئەوان تیپێکی ڕکابەرین، و زۆر زۆر بەهێزن".

سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمشەو وتی: "بۆ ڕیاڵ مەدرید ئاسان نابێت، بەڵام لە هەمان کاتدا ڕیاڵ مەدرید ڕیاڵ مەدریدە".

ڕۆژنامەکە دووپاتی کردووەتەوە، کە زیدان هاندەری یانەی ڕیاڵ مەدریدە بەرامبەر بایرن میونشن، هەرچەندە زۆرجار هۆشداری لە بەهێزی هەڵبژاردەی ئەڵمانی دەدا.

ڕیاڵ مەدرید لە دوو یاریدا بە سەرکردایەتی زیدان لە بایرن میونشنی بردووەتەوە، یەکەمیان لە قۆناغی چارەکی کۆتایی ساڵی 2017 و دووەمیان لە قۆناغی پێش کۆتایی ساڵی 2018 بوو.

ئەمشەو ڕیاڵ مەدرید دەبێتە میوانی بایرن میوشن لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا، لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ.