پێرێز بەتەلەفون پیرۆزبایی لە ئێمباپێ کرد

٢٩ نيسانی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، پەیوەندی بە ئێمباپێی فەڕەنسییەوە کردووە بۆ پیرۆزبایکردن لێی، کە ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانە.

بەگوێرەی تۆڕی ديفنسا سنترالی ئیسپانی، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید درێغی نەکردووە بۆ پیرۆزبایی کردن لە کیلیان ئێمباپێ یاریزانی داهاتووی یانەکەی بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی خولی فەڕەنسا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێرێز تەلەفۆنی بۆ ئێمباپێ کردووە و پێی وتووە: "تۆ شایەنی ئەوەیت، وەرزێکی نایابت بەسەر برد".

هاوکات، زۆرێک لە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە یانەی ڕیاڵ مەدرید لە مانگی شوباتی ڕابردووەوە گرێبەستەکەی کۆتایی پێهێناوە.

دوێنێ یەکشەممە، یانەی پاریس سانجێرمان نازناوی خولی فەڕەنسی بەدەستهێنا و سێ گەڕ پێش کۆتایی هاتنی پاڵەوانێتییەکە، کاتێک سوودی لە دۆڕاندنی مۆناکۆی میوانداری خۆی وەرگرت بە ئەنجامی 3-2 لە گەڕی 31.

گرێبەستەکەی ئێمباپێ لەگەڵ سان جێرمان لە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، یاریزانەکەش پێشتر یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بە خۆڕایی دەڕوات.