پێرێز لەبەر ئەم هۆکارە ڕەتیکردووەتەوە گرێبەست لەگەڵ هاری کەین بکات

٢٨ نيسانی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ڕابردوودا ویستویەتی گرێبەست لەگەڵ هاری کەین بکات.

ڕۆژنامەی ڕیلیڤۆی ئیسپانی لە هەواڵێکیدا ڕایگەیاندووە، کارلۆ ئەنچیلۆتی لە هاوینی ڕابردوودا ویستویەتی هاری کەین بگوازێتەوە، بەڵام فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە ڕەتیکردووەتەوە، چونکە کیلیان ئێمباپێی کردووەتە ئامانجی سەرەکی یانەی ڕیاڵ مەدرید.

لە ئێستادا هاری کەین هێرشبەری یانەی بایرن میونشن ئامادەکاری دەکات، لەگەڵ یانەکەی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، هەوڵیش دەدات سەرکردایەتی تیپەکەی بکات بۆ ئەوەی سەرکەوێت بۆ یاری کۆتایی.

هاوکات، لەلایەکی دیکەوە کیلیان ئێمباپێ سەرکردایەتی یانەی پاریس سانجێرمانی کرد و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ و ڕووبەڕووی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بووەتەوە.