ئەمریکا: هێرشەکەی کۆرمۆر سوکایەتییە بە سەروەریی عێراق

٢٧ نيسانی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات و بە "سوکایەتی بۆ سەر سەروەریی عێراق" ناوی دەبات.

ماتیو میڵەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "بە تووندی سەرکۆنەی هێرشی سەر ژێرخانی وزە لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەین. سەرەخۆشی لە خێزانی کوژراوەکان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین".

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر بە "سووکایەتی بۆ سەر سەروەریی عێراق" ناودەبات و داوا لە بەرپرسان دەکات "لێکۆڵینەوە بکەن و بکەرانی هێرشەکە رووبەڕووی بەرپرسیارێتی بکەنەوە".

وەزارەتەکە ئاماژە بەوەش دەکات: "بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاڵپشتیکردنی سەروەری، سەقامگیری و ئاسایشی عێراق".

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، ئێوارەی دوێنێ هەینی، بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیانلەدەستدا.