لەبارەی "هەژماری من" لیژنەی دارایی هۆشداری دەداتە فەرمانبەران

٢٤ نيسانی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەئەلکترۆنیکردنی مووچە لە دەرەوەی بانکە ناحکومییەکان و لەڕێی "ھەژماری من" ناڕەسمییە و فەرمانبەر لەو ڕێیەوە مووچەکەی پارێزراو نییە.

یوسف کیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ھۆشداریی دایە فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان کە مووچەکانیان لەڕێی بانکە ناحکومییەکانەوە بە ئەلکترۆنی نەکەن.

کیلابی نوسیویەتی: "بەئەلکترۆنیکردنی مووچە لە دەرەوەی بانکە ناحکومییەکان و لەڕێی ھەژماری من ناڕەسمییە و فەرمانبەر ناتوانێت لەو رێیەوە مووچە وەربگرێت و مووچەکەی پارێزراو نابێت".

ئاماژەی بەوەشداوە: "بەڕێوەبەری بانکە گشتییەکان بانگھێشتی ئەنجومەنی نوێنەران کران و بانکە حکومییەکان ئامادەن بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی بە ئەلکترۆنیکردنی مووچە، دەریشکەوت کە دواکەوتنی پڕۆسەکە لە حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوەیە".