٢٢ نيسانی ٢٠٢٤
وەزارەتى دارایى و ئابوریى حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێم، داوا لە گشت وەزارەت و فەرمانگەکانى نەبەستراو بە وەزارەتەوە دەکات، زانیاریى تەواویان لەسەر ئەو فەرمانبەرانە بۆ بنێرن کە بەبێ وەرگرتنى مۆڵەت بڕوانامەیان بەدەستهێناوە.
وەزارەتى دارایى و ئابوریى حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە گشتاندنێکدا کە بۆ وەزارەت و فەرمانگەکانى ناردووە ئاماژەى بەوەکردووە، داوایان لێدەکەن زانیاریى تەواوى ئەو فەرمانبەرانەى بەبێ مۆڵەتى خوێندن بڕوانامەیان بەدەستهێناوە پڕبکەنەوە و بە زووترین کات بۆیان رەوانە بکەن.
روونیشکراوەتەوە، لەبەر ئەوەى تاوەکو ئێستا زانیارییەکانیان بەتەواوەتى بەدەستنەگەیشتووە و کەموکوڕیى زۆر لە فۆڕمەکاندا هەیە، دوا ڕێککەوتیش بۆ ناردنى زانیارییەکان، 10ـى ئایارى 2024ـە.
وەزارەتى دارایى لینک و باڕکۆدێکیشى بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەى بەوەداوە، لینک و باڕکۆدەکە لە کاتژمێر 12:00ـى رۆژى سێشەممە 23ـى نیسان کارادەبێت، هەروەها داواکراوە لە رێگەى ئیمەیڵى دیوانى وەزارەت و فەرمانگەکانەوە زانیارییەکان بنێرن.