٦ تەمموزی ٢٠٢٢
باوەڕ بکە یان نا، لەسەر زەوی و نەک لەسەر مانگ، کۆمەڵە جێیەک هەییە هێزی کێشکردن تێیدا سفرە، مرۆڤ تێیدا بۆ چەند ساتێک هەست دەکات لە بۆشای ئاسماندایە.
بە پێی ماڵپەڕی (thetravel)ی شارەزا لە بواری گەشت و گوزاردا، ٩ جیگەی سەر زەوی بڵاو کردەووە کە تییدا هێزی کێشکردن یەکسانە بە سفر.
ئەمانەش جیگاکانن:
بەردی ئاڵتونی لە پەرستگای کایکیتۆ لە میانمار: ئەم پەرستگایە گەورەترین بەردی زێڕینی تێدایە لە جیهاندا کە لەسەر لێواری چیاکەدا وەستاوە و وا دەردەکەوێت کە بکەوێت، بەڵام ناکەوێت و هەزاران ساڵە شوێنەدا ماوەتەوە.
ڕێگای نادیار لە کۆریای باشوور: دوورگەی جێجو لە کۆریای باشوور ڕێگایەک لە خۆ دەگرێت کە هەموو سەردانکەرانی جیهان سەرسام دەکات، هەمو شتێک لە جیهان لە سەرەوە خل دەبنەوە بۆ خوارەوە بە گوێرەی هێزی کێشکردن، بەڵام ئەم ڕێگایەی کۆریای باشوور بە شێوەیەکی جیاواز کار دەکات، چونکە ئەو ئپتۆمبێل و شمەکانەی دادەنرین بەرەو سەرەوە خل دەبنەوە نەک بەرەو خوارەوە.
ماڵی دارینە لە کالیفۆرنیا: جێگەیەک هەیە لە سانتا کروزی کالیفۆرنیا، خەڵکی تێیدا دەتوانن ئەزمونی نەمانی هێزی کێشکردن بکەن هەروەک چۆن لە بۆشای ئاسماندا، شوێنەکە خانوویەکی دارینەیە، ساڵانە لەلایەن هەزاران کەسەوە سەردانی دەکرێت، لە ساڵی 1930 دۆزرایەوە، تێیدا شمەکەکان بەرەو ئاسمان بەرز دەبوونەوە.
گردی لاداخ لە هندستان: ئەم گردە بە تەواوەتی خاڵییە لە هیزی کێشکردن ئەمەش بە پێی جووڵەی قورسی ئۆتۆمبێلەکان دەردەکەویت، لەم جێیە چەندین بیردۆز و ئەفسانە هەن کە هەوڵی ڕونکردنەوەی ئەم دیاردەیەیان داوە، بەڵام گومان لەوەدا نییە کە ئەم جێگەیە هێزی کێشکردنی تێدا نییە.
بەنداوی هۆڤەر لە نیڤادا: ئەم بەنداوە ساڵانە نزیکەی ملیۆنێک سەردانیکەر ڕادەکێشێت کە زۆربەیان نەک تەنیا بۆ بینینی بەنداوە زەبەلاحەکە یان لێشاوی ئاوی تێیدا، بەڵکو بۆ بینینی ڕەفتاری پێچەوانەی ڕاکێشان، تیایدا ئاوەکە لە لێواری بەنداوەکەوە ناکەوێت بەڵکو بە پێچەوانەوە دەڕژێت و ئەم دیاردەیەش بۆ شێوازی دروستکردنی بەنداوەکە دەگەڕێتەوە.
چیای ئاراگتس لە ئەرمەنستان: لە لێواری ئەم چیایە کە بەرزترین شاخی ئەرمەنستانە هێی کێشکردن تیییدا بوونی نییە، یەکەم شت کە سەردانیکەر تێبینی دەکات، ئەوەیە ئاوی ڕووبارەکە بەرەو سەرەوە دەڕوات، هەر ئەمەش نا بە تەنها بەڵکوو کاتێک ئۆتۆمبێل لە بۆش دادەنرێت ئەوا بەرەو سەرەوە خل دەبیتەوە.
گردی جادووی لە کەنەدا: لە ناوچەیەکی مۆنکتۆن وا دەردەکەوێت موگناتیسێکی گەورە لەسەر گردەکە بونی هەبێت و شتەکان بەرەو سەرەوە بجوڵێنێت نەک بۆ خوارەوە، وە شۆفێرەکان بۆ یەکەم جار لە ١٩٣٠ تێبینی ئەم دیاردەیەیان کرد، تا ئێستاش گەشتیاران ڕو دەکەنە ئەم ناوچەیە بۆ هەستکردن بەم دیاردەیە.
شەقامە سەیرەکەی بەڕازیل: لە شارۆچکەی بێلۆ ئاسۆیی باشووری بەرازیل ڕێگایەکی لێژ بوونی هەییە، ئەم شەقامە بەڕاکێشانی ئۆتۆمبێل ناوبانگی دەرکردووە، کاتێک ئۆتۆمبێل دەخرێتە سەر بۆش ئەوا دیاردەکە وا لە ئۆتۆمبێلەکان دەکات بە ڕێگا لێژەکەدا سەربکەون، دیاردەکەش هێندە توندە شۆفێران بە تەنها لە ڕێگەی ئیستۆپەوە دەتوانن وا لە ئۆتۆمبێلەکانیان بکەن کە بە لێژاییەکەدا سەرنەکەوێت.
