شەڕە تەقە لە نێوان دوو بنەماڵەی سنووری ئاکرێ ڕوویدا

١٩ نيسانی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوبەری ناحیەی گردەسێن ڕایگەیاند، لە گوندی ساڵەیی شەڕە تەقە لە نێوان دوو بنەماڵەدا کە خزمی یەکترن لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ڕوویداوە و بە چەک ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوتەوە.

ئەحمەد سلێمان،بەڕێوبەری ناحیەی گردەسێنی سەربە قەزای ئاکرێ لە لێدوانێکدا رایگەیاند، شەڕەکە لەنێوان دوو خێزانی خزمی یەکتر بووە کە خاڵوخوارزای یەکترن، بەر لە سێ ساڵ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوانیان هەبووە، بەڵام پێکهاتوونەتەوە و لە دادگا تەنازولیان بۆ یەکتر کردووە، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ دەمەقاڵێ لەنێوان گەنجانی هەردوو خێزان دروست بووە و بە چەک رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە.

باسی لەوەشکردووە، پۆلیس گەیشتووەتە گوندەکە و دۆخەکە کۆنتڕۆڵکراوە.

لە لایەکی دیکەوە، عیماد زێباری، وتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ ڕایگەیاند، شەڕەکە هیچ برینداریکی لێ نەکەوتووە تەنیا ئەوەبووە تەقەیەکی زۆر کراوە لە گوندەکەدا و بریاری دەستەسەرکردن بۆ ئەو کەسانە دەردەچێت کەوا تەقەیان کردووە، لێکۆلینەوەی وورد لە بارەی شەڕەکە دەکرێت.