بارهەڵگرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی بەهۆی بەهێزی ئاگری ئۆتۆمبێلەکەی گیانیلەدەستدا
١٩ نيسانی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
سەرچاوەیەک لە هاتووچۆی قەزای شێخان ڕایگەیاند، ئەو بارهەڵگرە لەنزیک گوندی “بێ بان” وەرگەڕاوە و دواتر ئاگری گرتووە و شۆفێرەکەی خەڵکی کەڵەکچیە و گیانی لەدەستداوە.
باسی لەوەشکردووە، بەهێزی ئاگرەکە بەجۆرێکە نەتوانراوە تەرمی شۆفێرەکە دەربهێنرێت.