١٩ نيسانی ٢٠٢٤
به‌رپرسی رێكخراوی پتریكۆر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ له قەزای شەنگال چەند کرێکارێک لە كاتی كاركردن له شه‌قامێكدا گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه‌یان دۆزیووه‌ته‌وه کە دەگەڕێتەوە بۆ پەلاماردانی داعش بۆ سەر قەزای شەنگال.
خه‌یری عه‌لی به‌رپرسی رێكخراوی پتریكۆر بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگەیاند، “چه‌ند كرێكارێك له كاتی كاركردن له شه‌قامێكدا گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه‌یان دۆزیووه‌ته‌وه، ئەو شوێنەی گۆڕەکەی لێدۆزراوەتەوە ده‌كه‌وێته كۆمه‌ڵگه‌ی سیبا شێخدری له باشووری چیای شه‌نگال”.
باسی لەوەشکردووە، “له گۆڕه‌كه‌دا روفاتی ژنێكی به ته‌مه‌ن هه‌یه و چاوه‌ڕێده‌كرێت روفاتی دیكه‌شی تێدابێت، بۆیه كاركردن له‌و شه‌قامه راگیراوه تا گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ته‌واو ده‌بێت، دواتر كاری پشكنین و وردبینی بۆ روفاته‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن تا به‌ته‌واوی ژماره‌كانیان بزانرێت”.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، “قوربانییانی نێو گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌کە ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ رۆژی په‌لاماردانی چه‌كدارانی داعش له 3ی ئابی ساڵی 2014 بۆ سه‌ر شه‌نگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی ئێزیدی بوونه قوربانی و به كۆمه‌ڵ له‌ژێر خاك نران”.
تائێستا زیاتر له 90 گۆڕ له شنگال دۆزراونه‌ته‌وه، كه گۆڕی به كۆمه‌ڵ و گۆڕی تاكه‌كه‌سی-ن، له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نیا 55 گۆڕ هه‌ڵدراونه‌ته‌وه.