پەیامێک لە تەیف سامیەوە سەبارەت بە سێ موچە فەوتاوەکەی ساڵی ڕابردووی هەرێم

١٩ نيسانی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، مووچەی سێ مانگەکەی ساڵی رابردوو خەرج ناکەین.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە لێدوانيکدا راگەیاند، لە ناردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبین و مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی و خانەنشینان و سەربازی دەنێرین.

باسی لەوەشکردووە، "مووچەی سێ مانگەکەی ساڵی رابردوو خەرج ناکەین، حکومەتی هەرێم داهاتی خۆی هەبووە و خۆی بەرپرسە لەو سێ مووچەیە".