دوای 12 ساڵ ئەردۆغان وەک سەرۆکی تورکیا سەردانی عێراق و هەولێر دەکات

١٩ نيسانی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

رەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، لە 22ـی نیسان بە یەک ڕۆژ سەردانی هەولێر و بەغدا دەکەین.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند: "دوای دواخستنی سەردانەکەمان، لە 22ـی نیسان بە یەک ڕۆژ سەردانی هەولێر و بەغدا دەکەین".

باسی لەوەشکردووە، “سەرەتا دەچینە بەغداد لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبینەوە، دواتر دەچینە هەولێر و گفتوگۆ لەسەر کێشەکان دەکەین”.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوای 12 ساڵ، یەکەمجارە ئەردۆغان وەک سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی عێراق دەکات و پێشبینی دەکرێت قۆناغیکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق - تورکیا دروست بکرێت.