لە سەرچنار بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە

١٩ نيسانی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

لە سەرچناری سەربە پارێزگای سلێمانی لە نزیک لالەزار دەنگی تەقینەوەیەک بیسترا و سەرچاوە سەرەتایەکانیش ئاماژە بە تەقانەوەی ئۆتۆمبێلێک دەکەن.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو ئۆتۆمبێلەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سەرچنار تەقیوەتەوە، ئۆتۆمبێلی عەتا سەراوی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، ناوبراو بۆ خواردنی نانی نیوەڕۆ دەچێتە چێشتخانەیەک و دواتر دەنگی تەقینەوەیەکی بەرز بیستراوە.

بەپێی ئەو دیمەنانەی بڵاوکراونەتەوە پێشبینی دەکرێت بە درۆن ئۆتۆمبێلەکەی عەتا سەراوی بۆردوومان کرابێت بەو پێیەی بەشی سەقفی ئۆتۆمبێلەکە ئاسەواری تەقینەوەی پێوەدیارە.

هاوکات سەرچاوەیەکی ئاسایش بە میدیاکانی ئەو حزبەی ڕاگەیاندووە، تائێستا کەسێک لەو تەوقینەوەیە بە سووکی بریندار بووە.

لای خۆشییەوە عەتا سەراوی بە میدیای نزیک لە حزبەکەی ڕاگەیاندووە: "بۆمبێکی لکێنراو بە ئۆتۆمبێلەکەمدا تەقیوەتەوە".