کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

١٩ نيسانی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێمی کەردستان بەشی پێشبینییەکان، کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "ئەمڕۆ هەینى 19-04-2024 ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت.

ئەوەش هاتووە "پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشی سبینێشەوە، کەشناسی هەرێم ئاشکرایکردووە "سبەی شەممە 20-04-2024 ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، و پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێتەوە بە ڕێژەى (1-2) بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 29

سلێمانی: 28

دهۆک: 29

زاخۆ: 30

هەڵەبجە: 30

کەرکوک: 32

سۆران: 26

حاجی ئۆمەران: 18

گەرمیان: 34