١٩ نيسانی ٢٠٢٤
به‌رپرسێكی ئیسرائیلی ڕاگه‌یاند، ئامانج له هێرشه‌كه‌ی ئیسفه‌هان ناردنی په‌یامێكه بۆ ئێران كه ئیسرائیل توانای وه‌شاندنی گورزی له ناوخۆی ئه‌و وڵاته هه‌یه.
ئه‌و به‌رپرسه ئیسرائیلییه کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە به ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی وت: "سوپای ئیسرائیل له وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی تاران به مووشه‌ك و درۆن، هێرشی ئاسمانی له ناوخۆی ئێران ئه‌نجامدا".
میدیا ئه‌مریكییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ئه‌مریكا زانیاری پێشوه‌خته‌ی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران به‌ده‌ست گه‌یشتووه، به‌ڵام ره‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕیوه و به‌شداریشی تێدا نه‌كردووه.
كه‌ناڵی ئێن بی سی و سی ئێن ئێن له زاری سه‌رچاوه‌كانی نزیك له دۆسێ-كه و به‌رپرسێكی ئه‌مریكییه‌وه بڵاویانكرده‌وه كه ئیسرائیل پێشوه‌خته واشنتۆنی له‌و هێرشه ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
تۆڕه هه‌واڵییه‌كان له زاری به‌رپرسانه‌وه پشتڕاستیان كردبووه‌وه كه هێرشێك له ناوخۆی ئێران ئه‌نجام دراوه و كه‌ناڵی سی ئێن ئێنیش بڵاویكرده‌وه كه ئامانجه‌كه دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌تۆمی نییه.
به‌رپرسێكی باڵای ئیسرائیل به سی ئێن ئێنی وتووه: "ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشه‌ممه ئه‌مریكای له نیازی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ئاگاداركردووه‌ته‌وه".
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن، ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه ڕایگه‌یاندووه: "به وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ی ئیسرائیل رازی نه‌بووین".
له وه‌ڵامی به‌دواداچوونێكی ئاژانسی فرانس پرێسدا، نووسینگه‌ی ئه‌ركی پنتاگۆن ڕایگه‌یاندووه: "له ئێستادا هیچمان بۆ وتن نییه".
دوای ئه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران رایگه‌یاند كه ده‌نگی ته‌قینه‌وه له نزیك شاری ئیسفه‌هان بیستراوه، ئێران سیستمی به‌رگری ئاسمانی خۆی به‌سه‌ر زۆرێك له شاره‌كاندا چالاك كرد.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هه‌فته‌ی رابردوو ئێران به سه‌دان مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشی كرده‌سه‌ر ئیسرائیل، له وه‌ڵامدا ته‌لئه‌بیب، به‌ڵێنی دا وه‌ڵامی هێرشه‌كه بداته‌وه.
هاوکات هێرشی ئێران دوای هێرشێكی ئیسرائیل هات كه كونسوڵخانه‌ی ئێرانی له دیمه‌شق كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری سوپای پاسدارانی ئێران كوژران.