١٩ نيسانی ٢٠٢٤
بەرەبەیانی ئەمڕۆ تورکیا قەزایەکی ئیدارەی سۆرانی سەربە پارێزگای هەولێری کردە ئامانج و بەهۆیەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا.
كامه‌ران عوسمان سه‌رۆكی رێكخراوی CPtی ئه‌مریكی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆسه‌ر گوندی ناودارۆكی سه‌ر به قه‌زای سیده‌كان، هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی گیانی لەدەستدا.
كامه‌ران عوسمان ئاشکراشیکرد: "قوربانییه‌كه ناوی (سه‌روه‌ر قادر ڕه‌شكۆ)یه. ته‌مه‌نی 46 ساڵه و خه‌ڵكی گوندی شێخ ڕه‌شه له قه‌زای سیده‌كان و پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌یه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا سەرۆکی ئەو ڕێکخراوە وتیشی: "له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو ئێستا، شه‌ش هاوڵاتی مه‌ده‌نی به‌هۆی بۆردوومان و هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان شه‌هید بوون و دوو هاووڵاتی تری مه‌ده‌نیش برینداربوون".
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەفتەی ڕابردووش هاوڵاتییەکی دیکە لە گوندی گەڵاڵەی شارباژێر، لە بۆردومانێکی تورکیا گیانی لەدەستدا.