ئایا ئەمشەو ئیسرائیل هێرشی کردووەتەسەر ئێران؟

١٩ نيسانی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ئیسرائیل و ئەمریکا ڕایانگەیاند، ئەمشەو هێرشکراوەتەسەر ئێران و تارانیش دەڵێت "شار ئارامە".

درەنگانێکی شەوی هەینی، دەستەی پەخشی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "چەند پێگەیەکیان لەناو خاکی ئێران بۆردومان کردوون".

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی سەربە حکومەتی ئێران ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:" ئەمە ڤیدیۆی ئێستای ئەسفەهانە کە ئارامە". ئەمەش پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەی کە ئەوشارە لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردوومانکراوە.

هاوکات کەناڵی ئەی بی سی نیوزی ئەمریکی لەسەر زاری بەرپرسێکی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، کە ئیسرائیل بە مووشەک هێرشیکردووەتەسەر ئێران و مووشەکەکان ئاراستەی خاکی ئێران کراون و لەوێ کەوتوونەتەخوارەوە, "بەڵام تائێستا دیارنییە کە زیانەکان چین".

بۆ ئەو مەبەستەش میدیایی فەرمی حکومەتی ئێران بڵاویکردەوە، ئەو هەواڵانەی کە باس لەوە دەکەن ئەنجوومەنی ئاسایشی ئێران لە کۆبوونەوەی نائاسایدایە دوورن لە راستییەوە.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی دەنگۆی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران دەڵێت: "لە ئێستادا هیچ روونکردنەوەیەکمان نییە لەو بارەیەوە".