یونسێف: نزیکەی 14 هەزار منداڵ لە غەززە کوژراون

١٨ نيسانی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری رێکخراوی یونیسێف ئاشکرایکرد، زیاتر لە 13 هەزار و 800 منداڵ لە کەرتی غەززە کوژراون و هەزاران منداڵیش برینداربوون و هەزارانی دیکەش لە لێواری برسێتیدان.
کاترین ڕوسێل لەدوای کۆتاییهاتنی سەردانێکی دوو ڕۆژە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، "کارمەندانی رێکخراوی یونیسێفیش ڕزگاریان نەبووە لە توندوتیژییەکان، زۆرێکیان لە غەززە خێزان و هاوڕێ و ماڵەکانیان لەدەستداوە، هەروەها زیاتر لە 200 کارمەندی مرۆیی لە هەوڵی ڕزگارکردنی ژیانی کەسانی دیکەدا کوژراون".
باسی لەوەشکرد، منداڵان شەڕ دەست پێناکەن، ناشتوانن کۆتایی پێبهێنن، بەڵام هەمیشە باجی گەورە دەدەن.