ئەمریکا 41 فڕۆکەی جەنگی بە عێراق دەدات

١٧ نيسانی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

عێراق گرێبەستێکى بۆ کڕینى 41 فڕۆکەى جەنگیی لەگەڵ ئەمریکا واژۆکرد، وتەبێژى حکومەتى عێراقیش دەڵێت، لە چەند مانگى داهاتوودا فڕۆکەکان دەگەنە عێراق.

باسم عەوادى، گوتەبێژى حکومەتى عێراق، بە تۆڕى سى ئێن بى سىی ئەمریکى ڕاگەیاند، دواى دیدارەکەى محەمەد شیاع سودانى و جۆ بایدن، عێراق گرێبەستێکى لەگەڵ ئەمریکا واژۆکردووە بۆ کڕینى 41 فڕۆکەى جەنگی.

وتیشى، لە چەند مانگى داهاتوودا، فڕۆکەکان ڕادەستى عێراق دەکرێن و پلانێکى دوورمەودا هەیە، عێراق بەشێکى پارەى فڕۆکەکان بدات و بەشێکى دیکەى پارەکەش دیاریى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا دەبێت.