یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا

١٥ نيسانی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

پەیمانگای فەلەكناسی میسر رایگەیاند، ڕۆژی یەك شەممە 16ی حوزەیران دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان.

پەیمانگای فەلەكناسی و جیۆفیزیای نیشتمانیی میسر لە ڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاند، بەپێی حساباتە فەلەكییەكان، هیلالی مانگی زیلحجە كاتژمێر 2:39 خولەكی دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە 6ی حوزەیران بەكاتی قاهیرەی پایتەختی میسر لەدایك دەبێت و ئەو ڕۆژەش ڕۆژی بینینی مانگ دەبێت، بەوپێیەش ڕۆژی 7ی حوزەیران دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی زیلحجەی كۆچی.

باسی لەوەشکردووە، ڕۆژی شەممە 15ی حوزەیرانی 2024 كە هاوكات دەبێت لەگەڵ وەرزی حەج، ڕۆژی عەرەفە و وەستانی حاجییانە لە كێوی عەرەفە و ڕۆژی دواتر یەك شەممە 16ی حوزەیران دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان

جەختی لەوەشکردووەتەوە، وا بریار بۆ یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان، عەرەبستانی سعودیە دەیدات، چونكە وەرزی حەج و مەراسیمەكانی حەج پەیوەندیی بەو وڵاتەوە هەیە.