نێچیرڤان بارزانی: بەرژەوەندی هەموو عێراقییەکان لە سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکادا دەبینین

١٥ نيسانی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشتیوانی بۆ سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشنتن و دیداری لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا ڕاگەیاند.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "هەرێمی کوردستان بە گەشبینییەوە لە سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڕوانێت".
وتیشی: " ئێمە بەتەواوی پاڵپشتی ئەم سەردانە دەکەین، دڵنیاین کە بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەکان لەوێ نوێنەرایەتی دەکرێت".
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆببێتەوە.