٣١ ئازاری ٢٠٢٤
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، هۆڵێکی یاریکردنی بلیارد بەهۆی هەبونی مێرمنداڵ لە شوێنەکەیدا و پابه‌ندنه‌بونی به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستییەکان داخرا.
قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشەممە (2024.3.31) راپۆرتی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕو: به‌هۆی هه‌بونی دو مێرمنداڵ له شوێنه‌كه‌یدا كە تەمەنی یاساییان بۆ سەردانی هۆڵه‌كانی بلیارد ته‌واو نه‌كردوه.
باسی لەوەشکردووە، دره‌نگانی شه‌وی رابردو له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، هۆڵی بلیاردی دیڤڵ داخرا و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێته‌وه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی رێنماییەکانی کارکردن، پێویستە خاوەن شوێنەکە رێگری لە منداڵی نەوجەوان و ته‌مه‌ن خوار (18) ساڵ بکات بۆ شوێنەکەی بەپێچەوانەوە روبەڕوی رێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، یەكێكی دیكە لە سەرپێچییەكانی هۆڵی بلیاردی دیڤڵ، پابه‌ند نه‌بونیه‌تی به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن هه‌روه‌ها به‌رده‌ست نه‌بونی مۆڵه‌تییه‌تی.
