یەکێتی لیستی کاندیدانی پێشکەشی کۆمسیۆن کرد

٣١ ئازاری ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی ڕایگەیاند، كەمێك بەر لە ئێستا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەفەرمی لیستی كاندیدەكانی پێشكەش بە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كرد.

ڕزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا وتی: "ئەمڕۆ یەكێتی بە رەسمی لیستی كاندیدەكانی خۆی لە سنوری هەرچوار بازنەی سلێمانی، هەولێر، دهۆك و هەڵەبجە پێشكەش بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق كرد".

ئاماژەی بەوەشكرد: "ئێمە ئامادەین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردندانین لە وادەی خۆیدا".