وێنە؛ لە ڕووداوێکی "سەختی" هاتوچۆدا 10 کەس برینداربوون

٣١ ئازاری ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو لەسەر جوتسایدی سۆران ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە جۆری لێکدان ڕوویداوە و بەهۆیەوە 10 کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "ئاگادارکراینەوە لە لایەن رێپێدراوی هاتووچۆ (کاروان سباح عبدالجبار) لە هەبوونی ڕووداوێکی سەختی ھاتووچۆ لە جۆری لێکدان‌ لە لایەن ئۆتۆمبیلی جۆری کیا سۆرینتۆ و نیسان سەنی لە جووت سایدی سۆران – جوندیان".

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ڕووداوەکە جگە لەوەی 10 کەس برینداربوون، هەردوو ئۆتۆمبیلەکان تێکشکاون و پێنج داری دورگەی ناوەڕاست و مەحەجەرەکەشی شکاون.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داواش لە شوفێران دەکات: "خێرایی کەم بکەنەوە و پابەندی هێما و رێنمایەکانی هاتووچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک".