بەڵێ مەرجی ھاوسەرگیریەكی باش ئەمانەن

٥ تەمموزی ٢٠٢٢

بڵاویبکەرەوە لە

ئێمە دوو مرۆڤین تەنھا داوامان ئەوەیە لە ماڵێكدا بژین وەبەیەكەوە خێزانێك دروست بكەین زیاتر نا ئەگەر پارێزەر بم یا دادوەربم داوا دەكەم ئەو مارەیی و بڕە نەمێنێت كە (كچ -ژن ) ی پێ دەكڕدرێت!

ئەگەر كوڕ یا پیاو بم ھیچ كچێكم ناوێت كەداوای مارەیی یان پێشەكی و پاشەكی دەكات .چونكە ھەندەی گوێم لێ دەبێت كوڕان ناتوانن دەست بخەنە دەستی كچێك ئەگەر پارەیەكی باش یان دابینكردنی ژیانێكی باشی نەبێت ،بۆیە دەبێت ئەوكوڕە تائەوكات ڕایكێشێت ئیتر بەھەر دەردێكە دیارنیە چۆن ؟! بەڵام دەبێت پارەیەكی باشی ھەبێت ئەوكات دەتوانێت بڕیار بدات كچێك ھەڵبژێرێت.

ئەگەر كچ بم و لە جێی ئەوان بم بڕیار نادەم ھاوسەری كوڕێك بم ئەگەر داوای ھاوسەر بوونم دەكات بەپارەوسەروەت و ئیشوكار خۆی ھەڵئەسەنگێنێت .

كچ ئەبێت بزانێت كاڵا نیە مرۆڤە وەدەبێت ئەو بڕیارە وابدات كەمامەڵەی مرۆڤی لەگەڵ دەكرێت نەك بەچاوی كرین و فرۆشتن سەیربكرێت .

ھەڵبەتە ئەوقسانەی لەسەروە كردم ڕەنگدانەوەی بیروفیكری خۆمەو قازانجم لێی كردوە ئیتر ڕائیەكان و فیكرەكان جیاوازن من كەبڕیارم دا ھاوسەرگیری بكەم تەمەنێكی بچوكم ھەبوو تەنھا (١٩) ساڵان بوم بەڵام قبوڵم نەبوو ھیچ مارەییەكم ھەبێت نە پێەشكی و نە پاشەكی ئەوی بۆمیان كرد بەنیشان دوای دووھەفتە دامەوە ئەوقەرزەی بۆ كاتی ڕۆژی ھاوسەرییەكەم سەرف كرابوو تەنھا ملیۆنێكیش بوو ھەر خۆم سلفەی زەواجم كرد و پارەكەم دایەوە نەمھێشت لە دوو ھەفتەزیاتر قەرزداری ھیچ كەسێك بین

زۆریش سەر بەرزترم لەوانەی بە( ھەزاران— سەدان — دەیان) پێشەكی و پاشەكیان ھەیە ھیچ ڕۆژێك نەبووە شانازی بەو ئەقڵ و تێگەیشتنەی خۆمەوە نەكەم !

ھاوسەرم تائێستاش منەتی پێیەتی و وەكو سەردێرێكی جوان بۆ ئەو بابەتە لە زۆر كات و شوێن باسی ئەكات و لە كردەوی ڕۆژانەی زۆر لەبەرچاویەتی و لەبیری نەكردوە

وەمامەڵەی لەگەڵم وەكو مرۆڤێكە نەك خزمەت كار

تائێستاش بەیەكەوەین ئەگەر ڕۆژێكیش نەگونجاین

ھەر ئامادەم وەكو دوو مرۆڤ لەیەكتری داببڕێین و ھیچ پاشەكیەك وەرنەگرم چونكم خۆم بە مرۆڤ دادەنێم دەتوانم دوای ئەوەی لەشوێنێك وەستام دوبارە دەست پێبكەمەوە

ئەمە ڕای من و ھەڵبژاردنی ھاوسەر بۆ ژیانم بەوشێوە بوو ئێوەش ئازادن چۆن بڕیار لەسەرباسێكی وا ئەدەن ..