٢٦ ئازاری ٢٠٢٤
شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو دەست بە تاپۆکردنی پێنج گوند دەکەن.
شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، نەخشەی نۆ گوند بە دیزاینکردنەوە کۆتاییھاتووە و ئامادەن بۆ جێبەجێکردن، لە ھەفتەی داھاتووشەوە تاپۆکردنی گوندەکانی (خاک، دابان، عەزیزئاوا، کانی سەفەر، رازیانەی کانی شینکە) دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
باسی لەوەشکردووە، زۆرینەی ھەرە زۆری ئەو خانووانە بە رێژەی ٥%ی بەھای زەویی ژێر خانووەکە تاپۆدەکرێت، واتە بەھای بینای خانووەکە ھەژمارناکرێت، ھەروەھا یەکێک لە مەرجەکانی تاپۆکردن ئەوەیە کە داواکار خاوەنی بینای خانووەکە بێت.
ئەوەشی خستووەتە روو، ئەگەر کەسێک دوای پێشکەشکردنی داواکاری خانووەکەی، فرۆشتبێت و لەکاتی سەردانی لیژنە لاوەکییەکاندا کڕیارەکە لە خانووەکەدا بێت، ئەوا تاپۆکردنی خانووەکە
شارەوانی سلێمانی، داواش دەکات مامەڵە بەو خانووانەوە نەکەن، ھەتا تاپۆ دەکرێت بەناویانەوە.
