پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن لە سبەینێوە بەردەست دەبێت
٢٢ ئازاری ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
ئەنجومەنی خزمەتگوزاری عێراق ڕایگەیاند، ماوەی 21 ڕۆژ دامەزراندن لە هەموو وەزارەتەکانی حکومەت و کەرتی گشتی بۆ دەرچووە یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان دەکرێتەوە و لە سبەینێوە پڕکردنەوەی فۆڕم دەست پێدەکات.
ئەمڕۆ هەینی، ئەنجومەنی خزمەتگوزاری عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ماوەی 21 ڕۆژ دامەزراندن لە هەموو وەزارەتەکانی حکومەت و کەرتی گشتی بۆ دەرچووە یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان دەکرێتەوە.
باسی لەوەشکرد، دامەزراندنەکە دەرچوانی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان هەڵگرانی بڕوانامەی باڵاش دەگرێتەوە بە مەرجێک کۆپی بڕوانامەکانیان هی ساڵانی 2022 و 2023 و 2024 بێت و کۆنمرەی دەرچوونی لەسەر بێت و کارتی نیشتیمانی و کارتی نیشتەجێبوونی هەبێت.
هەروەها، پڕکردنەوەی فۆڕم بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت و سبەی لینکەکەی بەردەست دەبێت.
