کەشناسی: ئەمشەو لەم ناوچانە بارانبارین دەستپێدەکات
١٥ ئازاری ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان ئەمشەو نمەباران و بارانی مامناوەند لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەت لە هەندێک لە ناوچەکانی گەرمیان دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمشەو نمەباران و بارانی مامناوەند لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەت لە هەندێک لە ناوچەکانی گەرمیان دەستپێدەکات.
ئاماژەی بەوەش کردووە، بارانبارینەکە لە هەندێک کاتدا هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.
هاوکات، کەشناسی بڕی بارانبارینی لە کاتژمێر نۆی بەیانی ئەمڕۆ تاوەکو کاتژمێر نۆی ئەمشەو بڵاوکردەوە و باسی لەوە کرد، زۆرترین بڕی باران لە مێرگەسۆر باریوە کە پێنج ملم بووە و کەمترین بڕی بارانیش لە هەڵشۆ بووە کە بڕی 0.2 بارانی لێ باریوە.