٧ ئازاری ٢٠٢٤
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا مەرجەکانی کاندید بوونی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، مه‌رجه‌كانی كاندیدبوون بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان برییتین لە:
یەکەم: ده‌بێت مه‌رجی ده‌نگده‌ری تێدا بێت بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردن و له تۆماری بایۆمه‌تری ده‌نگده‌راندا تۆماركرابێت.
دووەم: هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان بێت و دانیشتووی ئه‌و بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه بێت كه خۆی تێدا كاندید كردووه.
سێیەم: ئه‌هلیه‌تی ته‌واوی هه‌بێت و ته‌مه‌نی گه‌یشتبێته 25 ساڵ.
چوارەم: خوێندنه‌وه‌و نوسین بزانێت.
پێنجەم: له‌سه‌ر تاوانی ئه‌خلاق و ئادابی گشتی و ده‌ستپاكی سزا نه‌درابێت.
شەشەم: له‌سه‌ر تاوانی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست و دزیكردن سزا نه‌درابێت.
حەوتەم: به‌شداری له‌و تاوانانه‌دا نه‌كردبێت كه ده‌سه‌ڵاتی داپلۆسێنه‌ر پلانی بۆ داناوه یاخود له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی داوه.
هەشتەم: لیستی كاندیده‌كان ره‌وانه‌ی لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند ده‌كرێن له‌وانه وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڵگه‌ی تاوان و ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ
هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و ده‌سته‌ی نه‌زاهه له هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی زانینی ئه‌هلیه‌تی هه‌ریه‌كێك له كاندیده‌كان، به‌و مه‌رجه‌ی له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا له رۆژی راده‌ستكردنی لیسته‌كانه‌وه وه‌ڵامبدرێنه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه لیسته‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێن.
