کەشناسی: تاوە باران دەبارێت

٧ ئازاری ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم ڕایگەیاند، کەشی ئەمڕۆ لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت و پێشبینی دەکرێت لە هەندێک ناوچە تاوە باران ببارێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوی و سنورییەکان.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە زۆربەی کاتەکان خێرایی با زیاد دەکات و دەچێتە سەروو 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

سەبارەت بە کەشی سبەینێ هەینیش، پێشبینی دەکرێت ئاسمان نیمچە هەور بێت و نمە باران لە بەشێك لە ناوچە شاخاوییەکان ببارێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، گەرمیان گەرمترین ناوچە دەبێت بە 23 پلە و حاجی ئۆمەرانیش ساردترین ناوچە بە 10 پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ بەمشێوەیە دەبن:

هەولێر: 21 پلە

سلێمانی : 18 پلە

دهۆک : 19 پلە

زاخۆ: 19 پلە

هەڵەبجە : 19 پلە

کەرکوک : 21 پلە

سۆران : 17 پلە

حاجی ئۆمەران : 10 پلە

گەرمیان : 23 پلە