ژیاننامەی عەلیرەزا کەمالی

٧ ئازاری ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ئەکتەری سینەما و شانۆ و تەلەفزیۆنی ئێرانی، لە 27ی ئایاری ساڵی "1980" لە تاران لەدایک بووە. بەکالۆریۆسی لە بواری نواندن لە فاکەڵتی هونەرە جوانەکانی زانکۆی تاران وەرگرتووە.

باوکی، عەلی ئەسغەر کەمالی نەژاد، یەکێکە لە پاڵەوانە ناسراوەکانی لەشجوانی لە ئێران و جیهان، دایکی ناوی فەرحانی'یە.

لە ماوەی خوێندنی زانکۆیدا، لە چەندین شانۆدا خەڵاتی باشترین ئەکتەری پێبەخشراوە.

لە زنجیرەیەکدا ڕۆڵی بینی لە دەرهێنانی شەهریار بەهرانی و نووسینی موجتەبا فەروەردە، بەڵام ئەم زنجیرەیە پەخش نەکرا، هەر بۆیە نواندنەکەی لەم زنجیرەیەدا نەبینرا.

ئەو ئەکتەرە پێش ئەوەی لە یەکەم زنجیرەی تەلەفزیۆنیدا ڕۆڵ بگێڕێت، لە ساڵی 2002 وەک یاریدەدەری دەرهێنەر لە زنجیرەی شێخ بەهای شەهرام ئەسعەدی کاری کردووە.

لە ساڵی 2008 و دوای پێنج ساڵ لە نواندن، لە یەکەم زنجیرەی تەلەفزیۆنیدا، عەلیرەزا کەمالی لە فیلمی مەلەک سلێمان ڕۆڵی برای حەزرەتی سلێمان-ی بینی.

عەلیرەزا کەمالی لە ساڵی 2013 لە زنجیرەی شۆڕشی زێبە لە دەرهێنانی بێهرەنگ تۆفیقی دەرکەوت و دوای ئەوەش لە ساڵی 2016، بە زنجیرەی نەفەس، ناوبانگی دەرکرد.

دواتر و لە ساڵی 2022ـدا، ڕۆڵی لە درامای پێستی شێر-دا بینی، کە لە دەرهێنانی جەمشید مەحمودی و بەرهەمهێنانی نەوید مەحمودی-یە، تیایدا ئەکتەرانی وەک (شەهاب حوسەینی، هادی حیجازی فەر، پەنتێ بەهرام، مێهرداد سێدیگیان و پەردیس ئەحمەدیە)، ڕۆڵیان گێڕاوە.

درامای پێستی شێر سێیەم دەرکەوتنی عەلیرەزا کەمالی-یە و تێیدا ڕۆڵی ڕەزا پەروانەی بینیوە، هاوڕێی نەعیم کارەکتەری سەرەکی دراماکە .

بەشێک لەو فیلمانەی عەلیرەزا کەمالی بەشداریی تێیاندا کردووە:

گەشت: ساڵی 2003

کۆتایی ڕێگاکە: ساڵی 2015

دەستی بەتاڵ: ساڵی 2015

مەلەک سلێمان: ساڵی 2007

لە سەرەتای ڕۆژێکدا: ساڵی 2017

دوایین گەڕانەوە: ساڵی 2018

لە دووریی یەک هەناسە: ساڵی 2011

ئەمەش شارێکی ترە: ساڵی 2019

گەڕانەوە نییە: ساڵی 2013

سێ مانگ: ساڵی 2012

نووسەر: ساڵی 2013

هەری: ساڵی 2013

لە بێدەنگیدا: ساڵی 2014

ماڵی کاغەز: ساڵی 2015

بەشێک لەو درامایانەی عەلیرەزا کەمالی بەشداریی تێیاندا کردووە:

پێستی شێر: ساڵی 2022

دووبارە ژیان: ساڵی 2013

نەرگس: ساڵی 2014

گوڵی باراناوی: ساڵی 2015

پلیکانە بەرەو ئاسمان: ساڵی 2007

شاری داغیانۆس: ساڵی 2018

خولیای فڕین: ساڵی 2018

ملیاردێر: ساڵی 2013

شۆڕشی جوان: ساڵی 2013