پێشهاتی نوێ لەسەر پێکانەکەی پێدری

٦ ئازاری ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا چەند زانیارییەکی گرنگیان سەبارەت بە پێکانەکەی پێدری یاریزانی بارسێلۆنا ئاشکرا کرد.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی لە هەواڵێکیدا ڕایگەیاندووە، داوی پشکنینی پزیشکی دەرکەوتووە پێکانەکەی پێدری کە بەرامبەر ڤالێنسیا توشی بوو لە یاریگای سان مامێس زۆر مەترسیدار نیە و بەم زوانە دەگەڕێتەوە یاریگاکان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، یانەی بارسێلۆنا دوای یاریەکە ڕایگەیاند، پێدری توشی پێکان بووە و پێشبینیش دەکرێت زیاتر لە مانگێک ئامادەنەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بارسێلۆنا پێی وایە دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ یاری کلاسیکۆ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید کە بڕیارە لە 21ی نیسانی داهاتوو ئەنجام بدرێت، چونکە ئیلکلاسیکۆ یەکلاکەرەوەیە بۆ ڕکابەریکردن لەسەر نازناوەکە یان بۆ بەدەستهێنانی پلەی دووەم، ئەمەش گەرەنتی سەرکەوتن بۆ چامپیۆنزلیگی داهاتوو دەکات لەگەڵ جامی سوپەری ئیسپانیا.

پێدری ئامانجی ئەوەیە پێش کۆتایی وەرزی ئێستا بگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردن لەگەڵ تیپەکە و لە مانگی حوزەیران پەیوەندی بە یۆرۆی 2024وە بکات، بۆیە دەیەوێط مەترسی لەسەر نەمێنێت.