ژیاننامەی مەهدی سوڵتانی

٢٩ شوباتی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

مەهدی سوڵتانی ئەکتەری سینەمای ئێرانی لە "1"ی ئەیلولی ساڵی "1971" لەدایک بووە. خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە شانۆ لە زانکۆیەکی فەرەنسا.

خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بواری دەرهێنان و بەکالۆریۆس لە بواری نواندن.

مامۆستای یاریدەدەرە لە فاکەڵتی هونەرە نمایشەکان و مۆسیقای کەمپی هونەرە جوانەکانی زانکۆی تاران.

ناوی تەواوی "محەممەد مەهدی سوڵتانی سارۆستانی"یە، خەڵکی شاری سارۆستانی شیرازە. لە ساڵی "2017" بەهۆی ڕۆڵی لە زنجیرەی "باوک"دا ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد.

مەهدی سوڵتانی ئەکتەری سەرکەوتوی ئێران لە ساڵی "2000" هاوسەرگیری کرد و لە ساڵی "2013" کچێکی بە ناوی ڕۆژا بوو.

یەکەمین بەرهەمی درەوشاوەی مێهدی سۆڵتانی لە بواری شانۆدا "وەک ئەوەی بچێتە سەر بیری شوانەکە " بوو کە لە نووسینی عەلیرەزا نادری نووسراوە، کە لە ساڵی "1994" لە فێستیڤاڵی شانۆی فەجر نمایشکرا.

مەهدی سوڵتانی لە زیاتر "25" نمایش ڕۆڵی گێڕاوە و هەروەها ئەزموونی دەرهێنانی لە بەرنامەی "خانێ ئاروسۆک" و بەرنامەی "چێزی یادم نامی ئەیاد" لە ژیانی هونەریدا هەیە.

مێهدی سۆڵتانی کە بە دەنگی خۆی لە فەزای مەجازیدا چەندین پارچە مۆسیقای بڵاوکردۆتەوە، مێهدی سۆڵتانی بەنیازە مۆسیقای دیکە بەرهەم بهێنێت و پێشکەشی هەوادارەکانی بکات.

بەشێک لە کارە هونەریەکانی

دراما:

نوێترین کاری "تاوانی فریشتە" ، کە ئێستا لە سینەماکانی ئێران پەخش دەکرێت ، دامەزراوەی میدیایی قەڵەم کاری دۆبلاژی بۆ زمانی شیرینی کوردی ئەنجام دەدات و رۆژانی 4شەممان کاتژمێر 6:00 لەسەر شاشەی قەڵەم و پەیجی قەڵەم دراما پەخش دەکرێت .

درامای "باوکە گواردیۆلا" ، ئەم درامایە بەهەمان شێوە دامەزراوەی میدیایی قەڵەم کاری دۆبلاژی بۆ ئەنجام داوە ئێستا شەوانە کاتژمێر 8:00 لەسەر شاشەی قەڵەم و پەیجی فەیسبووکی قەڵەم دراما راستەوخۆ پەخشدەکرێت.

ژێر پێی دایک 2016

شەهرازاد "حەسەن فەتحی" 2014

حەوت بەرد " علیرضا بذرافشان " 2014

مەدینە "سیرۆس موغەدەم" 2013

باوک: بهرنگ توفیقی ، 2017

دایکانە: جواد افشار ، 2012

فۆتۆگرافەر: فرزین مهدی پور ، 2013

دیوار: سیروس مقدم ، 2018

ڕۆژانی یادگاری: همایون شهنواز ، 2012

بڕیاری کۆتایی: محسن شاه محمدی ، ساڵی 2001

فیلمەکان:

"ابراهیم حاتمی کیا" 2013

شاژن "محمدعلی باشه آهنگر" ساڵی 2011

پیاوی زیوین: حمدحسین لطیفی ، 2018

خەونی سۆهراب: علی قوی تن ، 2017

بە درێژایی شەو: فرزاد موتمن ، 2016

جنۆکە: داریوش مهرجویی ، 2012

سێبەری گەش: حسن هدایت، 2008

دوا بەندەر: حسن هدایت، ساڵی 1995