ژیاننامەی سەجاد بابایی

٢٩ شوباتی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

سەجاد بابایی ئەکتەری فیلم و درامای تەلەفزیۆنی ئێرانی، دیزاینەر و دەرهێنەری شانۆیە، لە 19ی ئایاری ساڵی "1993"لە تاران لەدایک بووە.

بەردەوامی بە خوێندن داوە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەسهێناوە لە دەرهێنانی سینەمایی.

"سەجاد" بە کورتە فلم و شانۆ لە بواری هونەریدا پەرەی بەخۆیدا و بەشێک لە بەناوبانگترین ئەو فلم و درامایانەی بەشداری کردوە "نمایشی خانگی" لەگەڵ زنجیرەی "مانگ گیران" ،

شایەنی باسە زنجیرەی "مانگ گیران" بوە هۆی بەناوبانگ بوون و ناسینی لەلایەن بینەرانەوە,لە ساڵی "2006" سەجاد بۆ یەکەمجار لە فیلمی "بێدەنگی ڕەش" لە دەرهێنانی عەلی جەلالی لەبەردەم کامێرا دەرکەوت.

هەروەها لە زنجیرەی "شکست"یشدا بەشداری کردووە بە ڕۆڵی "ژاکان" کە گەنجێکە بووەتە ئەندامێک لە گروپی تیرۆریستیی داعش، ئەم زنجیرەیە لە دەرهێنانی "سەجاد پەهلەوانزادە"ـیە

کارە هونەریەکانی "سەجاد بابایی"

فیلمەکان

پیاوی دۆڕاو

من ڤینۆس

دەرزی ئاوی

زنجیرە

شکست

مانگ گیران

ژیان جوانە

کورتە فیلم

تاوانەکانی ساڵی

بێدەنگی ڕەش