ژیاننامەی نەفەس بازغی
٢٩ شوباتی ٢٠٢٤
بڵاویبکەرەوە لە
نەفەس بازغی، خوێندکار و ئەکتەری سینەمای ئێرانی، کچی ئەکتەری بەتوانا "پژمان بازغی" و دەرهێنەر و سەرنوسەر "مەستانە موهاجر"ـە لە (10ـی کانونی دووەمی ساڵی 2008) لە تاران لەدایکبووە.
هەر لە تەمەنێکی لاوییەوە خولیای کاری سینەمایی و ڕۆلگێڕانی هەبووە و وەک کچی دوو کەسایەتیی دیاری بواری سینەمایی ئێرانی دەستی بە کاری هونەری کردووە.
یەکەم ڕۆڵگیڕانی لە درامای "تاوانی فریشتە" بووە بە ڕۆڵی "تینا تارانی"؛ دوای ڕۆڵگێڕانەکەی لەو درامایەدا، بووە جێی سەرنجی بینەران و دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
جێی باسە، درامای تاوانی فریشتە، یەکێکە لە بەرهەمە دۆبلاژەکانی قەڵەم و ئێستا لە پەخشدایە.
دەتوانن لە ماڵپەڕی QALLAM.NET بینەری ئەڵقە پەخشکراوەکانی بن.