لەمەودوا پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل بەڕۆژ دادەخرێن

٢٤ شوباتی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

ئه‌نجومه‌نی پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل ڕایگەیاند، شێوازی کارکردنی پێشانگاکان لە 1ی 3ی 2024, بەهۆی هاتنی مانگی ڕەمەزان کارکردن بەشەوان کاردەکەن.

فارس محمد مستفا سه رۆكی ئه‌نجومه‌نی پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بە بڕیاری پارێزگاری هەولێر لە ڕۆژی 1ی3 وە کارکردنی پیشانگاکانی ئۆتۆمبێل گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت و ماوەی دوو مانگ دەخایەنێت،

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە 1ی3 واتە ڕۆژی هەینی پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل لەبری ڕۆژ بە شەوان کاردەکەن، ئەم بڕیارە سەرجەم پیشانگاکان دەگرێتەوە و تا بەرواری 5ی1 بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرخاوەن پیشانگایەک سەرپێچی ئەم بڕیارە بکات بە بڕی (1000000) یەک ملیۆن دینار سزای سەرپێچی بۆ دەنووسرێت، و ئێمەش ناتوانین هیچ کارێکیان بۆ بکەین.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا شێوازی کارکردنی پیشانگاکانی ئۆتۆمبێل دەگۆڕێت، و بە شەوان کارەکانیان دەکەن لەبری ڕۆژ، هاووڵاتیان لەدوای شکاندنی ڕۆژووەکانیان سەردانی پیشانگاکانی ئۆتۆمبێل دەکەن و کرین و فرۆشتن ئەنجام دەدەن.