٢٤ شوباتی ٢٠٢٤
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، ئێمباپێی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە کردووە و باس لەوەش دەکەن یاریزانەکە پێشتر گرێبەستی گواستنەوەی بۆ یانەی شاهانە واژۆ کردووە.
بەگوێرەی تۆڕی هەواڵی دیفێنسا سێنتڕاڵی ئیسپانیا، ڕایانگەیاندووە، کیلیان ئێمباپێی پێشتر گرێبەستی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کردووە، لەسەر هەموو شتێک بەتەواوی ڕێککەوتن هەردوولا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید بە فایزا عەماری دایکی ئێمباپێ و بریکاری کارەکانی وتووە: "کیلیان هەموو ڕیکۆردەکان لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید دەشکێنێت، گومانمان لەوە نییە".
هاوکات، ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە هەواڵێکیدا بڵاویکردووەتەوە، کیلیان ئێمباپێش 100%ی مافی گرێبەستی وێنەکان وەردەگرێت.
گرێبەستەکەی ئێمباپێ لەگەڵ مێرێنگێ موچەی دیاریکراوی 14 ملیۆن یۆرۆی تێدایە، ئەمە جگە لەوەی 40 ملیۆن یۆرۆی بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەی وەردەگرێت.
