خۆپیشاندانی خوێندکارانی پۆلی 12 دەستپێکرد

١٩ شوباتی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

لە قەزای قەڵادزێ خۆپیشاندانی خوێندکارانی پۆلی 12 ئامادەیی دەستپێکرد و داوای کەمکردنەوەی پرۆگرام و درێژکردنەوەی ماوەی خوێندن دەکەن بۆ ئەوەی بۆ تاقیکردنەوەی وزاری ئامادە بن.

ئەمرۆ دوو شەممە، خوێندکارانی 12 وێژەیی و زانستی بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان خۆپیشاندانیان لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پشدەر ئەنجام دا.

خوێندکاران داوای کەمکردنەوەی پرۆگرام و درێژکردنەوەی ماوەی خوێندن دەکەن بۆ ئەوەی بۆ تاقیکردنەوەی وزاری ئامادە بن.

ئەمە لە کاتێکدایە، بە هۆی دواکەوتنی مووچە، ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە و دانەمەزراندنی وانەبێژانەوە، مامۆستایانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین لە دەستپێکی ساڵی خوێندنی 2023-2024ەوە بایکۆتیان ڕاگەیاندووە، ئەوەش وایکرد کە خوێندن لە سنووری ئەو شار و شارۆچکانەی بە ناوچەی بایکۆت ناودەبرێن، دوابکەوێت.