١٨ شوباتی ٢٠٢٤
ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین توانیان پێنج تۆمەتبار کە بەهۆی هەڕەشەو ناوزرڕاندن و هاککردنی ئەکاونتی کەسێکیان کردبوو دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، "بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، لەسەر سکاڵای چەند هاوڵاتیەک بەهۆی هاککردنی ئەکاونتی کەسی و هەڕەشەکردن و ناو زڕاندن و داواکردنی پارە، لەبەرامبەر سڕینەوەی وێنە و ڤیدیۆ تایبەتەکانیان".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچونیان توانرا شوێنی تۆمەتباران دەستنیشان بکرێت و دەستگیربکرێن.
ڕوونیشیکردووەتەوە، لەئێستادا تۆمەتباران بەپێی ماددەی دوو لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرکانی پەیوەندی کردن ڕاگیراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکرێتەوە کە لەکاتی بوونی هەڕەشەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان پەیوەندی بکەن بە هێڵی (24)کاتژمێری بەشی (تاوانە ئەلیکترۆنییەکان) لەدەزگای ئاسایشی هەرێم.ژ.م 07703906323, یان لە ڕێگەی ناردنی نامە بۆ پەیجی فەرمی دەزگای ئاسایشی هەرێم.