١٧ شوباتی ٢٠٢٤
ئێلناز مەلەک یەکێکە لەو خانمە ئەکتەرە لاوانەی ئێران کە لەم دواییەدا بەهۆی ڕۆڵەکانیەوە بەشێوەیەکی بەرچاو ناسرا.
لە ساڵی 1995 لەدایک بووە، لە ساڵی 2016 بە خوێندن لە قوتابخانەی ماهان بە سەرپەرشتیی ئەمیر دێجاکام دەستی بە کاری نواندن کردووە و تا ساڵی 2021 لەم قوتابخانەیە خوێندوویەتی.
لە ساڵی 2017 مەلەک یەکەم نمایشی شانۆیی خۆی بە ناوی ماکبێس دەستیپێکرد و لە ساڵی 2019 دا بە کورتە فیلمی "ئارەزووی کەسی" لەبەردەم کامێرادا دەرکەوت.
لە ساڵی 2022 لە یەکەم فیلمی خۆیدا بە ناوی "ئارەزووی کەسی" ڕۆڵی گێڕا و دوای ئەوە بە زنجیرەی "پایز" ناوبانگی زیاتر دەرکرد.
ڕۆڵی ئەم دواییەی لە زنجیرەی "غوب کاری: گەڕانەوە" ناوبانگی ئەم ئەکتەرەی زیاتر کرد. لە ساڵی 2023 توانیی خەڵاتی باشترین نواندن لە فێستیڤاڵی مۆندرام تونس لە ئەفریقا بەدەستبهێنێت.
لێرەدا سەرنجتان بۆ زانیارییە کەسییەکانی ئێلناز مەلەک ڕادەکێشین:
ناوی تەواو و پاشناو: ئێلناز مەلەکپوور
ناوی هونەری: ئێلناز مەلەک
بەرواری لەدایکبوون: 19ی کانوونی دووەمی 1995
شوێنی لە دایکبوون: ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات
تەمەنی ئێستا: 29 ساڵ
درێژیی باڵا: 174
باری خێزانی: سەڵت
ژیاننامەی ئێلناز مەلەک
ئێلناز مەلەک یەکێکە لە ئەکتەرە تازەهەڵکەوتووەکان و لەم دواییانەدا ڕۆڵی "ئایسان"ـی لە زنجیرەی "شکست"ـدا بینیی.
لە چەند بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیشدا وەک پێشکەشکار دەرکەوتووە، بەڵام بەرهەمە سینەماییەکانی، زیاتر لەناو خەڵکدا دەنگی داوەتەوە.
ئێلناز مەلەک جگە لە نواندن، شارەزایە لە ژەنینی پیانۆ و کەمانچەدا، لە پەیجی ئینستاگرامەکەیدا، زۆرجار ڤیدیۆی خۆی لەکاتی ژەنینی پارچە میوزیکێک بەو دوو ئامێرە میوزیکییە بڵاودەکاتەوە.
بەشێک لەو زنجیرە درامایانەی ئێلناز مەلەک کە بەشداریی تێیاندا کردووە:
ئەکتەر 2023
برینی سەخت 2023
شکست 2023
جێی باسە، هەردوو زنجیرەی (ئەکتەر و شکست) کە ئێلناز مەلەک تێیاندا بەشداریی کردووە، کەناڵی قەڵەم کاری دۆبلاژی بۆکردوون و لەئێستادا دەتوانیت لە ماڵپەڕی قەڵەم، بینەری هەردووکیان بیت.