نرخی زێر لە نزمترین ئاستی ساڵدایە

١٤ شوباتی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

دوای ئەوەی رۆژی رابردوو نرخی بەکاربەران لە ئەمریکا بڵاوکرایەوە و کە بەرێژەی 0.1 بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، بووە هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕ و لە ئێستاشدا بە گوێرەی پینوێنی جیهانیی نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا بە هەزار و 990 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەوەش نزمترین نرخی سێ مانگی رابردووی نرخی ئەو کانزا زەردەیە.

دوای ئەوەی دوێنێ داتاکانی نرخی بەکاربەرانی ئەمریکا بەبێ خستنەڕووی نرخی خۆراک و وزە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیبوو لە 0.3٪ بۆ 0.4٪ کە بەرێژەی 0.1٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیبوو بووە هۆکار و پاڵنەر بۆ کشانەوەی مامەڵەداراییەکانی ئاڵتون و یۆرۆ.

بە گوێرەی رای شرۆڤەکارانی ئابووری و بازاڕە داراییەکان، پێشبینی دەکرا لە مانگی رابردوودا ئاستی بازاڕی بەکاربەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دابەزین بەخۆیەوە ببینێت بۆیە زێڕ بەردەوامبوو لە بەرزبوونەوە، بەڵام دوای ئەوەی کە دەرکەوت بازاڕی بەکاربەران بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە نرخی ئاڵتون لە دوو هەزار و 25 دۆلارەوە دابەزی بۆ هەزار و 995 دۆلار.

باسیان لەوەش کردووە، داکاتان لەسەر ئاستی ساڵانەش پێشبینی دەکرا 2.9٪ بێت، بەڵام بەرزتربوو لەو رێژەیە و 3.1٪ بوو ئەوەش ئەرێنیبوو بۆ دۆلار، بەڵام لەلایەکی ترەوە نەرێنیبوو بۆ نرخی ئاڵتون و دراوەکانی تر بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی.

هاوکات بازاڕەکانی هەرێمیش بەدەرنین لەو کاریگەرییە و بەگوێرەی ناوەندی نرخی ئاڵتونی هەرێم لە ماوەی 24 کاتژمێردا نرخەکەی نزیکەی شەش هەزار دینار دابەزینی بەخۆیەوە دیوە و دیارترین گۆڕانکاریش لە نرخی زێری عەیارە 24 و 21 دا بووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە بازاڕی مامەڵە داراییەکاندا بەهۆی سەلامەتی نرخەکەیەوە لە تەواوی بازاڕەکانی جیهان و بەتایبەتیش بازاڕەکانی ئاسیا، ئاڵتون مامەڵەیەکی بەرچاوی پێوەدەکرێت.