ژمارەی قوربانییانی غەززە 96 هەزار کەسی تێپەڕاند

١٢ شوباتی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی کە تائێستا بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کوژراون گەیشتووەتە 28 ھەزار و 340 کەس، هەروەها 67 هەزار و 984 کەسی دیکەش بریندارن.

وەزارەتی تەندروستیی غەززە لە ڕاگەیەندراوێکدا دوایین ئاماری قوربانییانی هێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززەی خستەڕوو.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 164 کەسی دیکە لە غەززە بەهۆی هێرش و بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون و 200ـی دیکەش برینداربوون.

بەمەش، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023ـوە تائێستا لە ئاکامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ 28 ھەزار و 340 کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 67 ھەزار و 984 کەس.