بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی دەستی لەکارکێشایەوە

١٢ شوباتی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

سالار حسامەدین لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی دەستی لەکارکێشایەوە و ئەنوەر حەمەسەعید، بە وەکالەت لە شوێنەکەی ئەو دیاریکرا.

بە گوێرەی نوسراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردراوە ئەنوەر حەمەسەعید بۆ ماوەی شەش مانگ بە وەکالەت وەک بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی دیاریبکرێت.

پێشتر سالار حسامەدین؛ لەسەر پشکی یەکگرتووی ئیسلامی، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی بوو، بەڵام یەکگرتوو ئەو پۆستەی ڕادەستی حکومەت کرد و ئەنوەر حەمەسەعید-یش کە بەڕێوەبەری ئێستای بە وەکالەتی کارەبای سلێمانییە؛ لە پشکی یەکێتییە.