سودانی سەردانەکەی بۆ دوبەی بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی نێودەوڵەتی حکومەتەکان ھەڵوەشاندەوە

١٢ شوباتی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانەکەی بۆ دوبەی بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی نێودەوڵەتی حکومەتەکان ھەڵوەشاندەوە.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانەکەی بۆ دوبەی ھەڵوەشاندووەتەوە و بەشداری لوتکەی نێودەوڵەتی حکومەتەکان ناکات، کە بڕیار بووە لەو لوتکەیە ئامادە بێت و وتارێک پێشکەش بکات.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، سودانی بەھۆی ھەندێک پێشھاتی نوێ و رەوشی عێراقەوە داوای لێبوردنی کردووە وتویەتی ناتوانێت لەم کاتەدا عێراق بەجێبھێڵێت.

لوتکەی نێودەوڵەتی حکومەتەکان لە دوبەی ئەمڕۆ دەستیپێکرد و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری ھەرێم دوێنێ گەیشتە دوبەی بۆ بەشداریکردن لە لوتکەکە و بڕیارە وتارێک پێشکەش بکات.