ئیسرائیل دوو بارمتەی ڕزگارکرد

١٢ شوباتی ٢٠٢٤

بڵاویبکەرەوە لە

سوپای ئیسرائیل ڕزگارکردنی دوو بارمتەی لەدەست هێزەکانی حەماس ڕاگەیاند و دوو سەربازیشی لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەکانی غەززەدا کوژران.

ئەمڕۆ دووشەممە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە ڕەفەحی باشووری کەرتی غەززە، دوو بارمتەی ئیسرائیلیان ڕزگارکرد.

ڕوونیشیکردەوە، ئۆپەراسیۆنەکە شەوی ڕابردوو ئەنجام درا و بارمتە ڕزگارکراوەکانیش داوی ئەوەی لە نەخۆشخانە پشکنینیان بۆکراوە، بە کەسوکارەکانیان شادبوونەتەوە.

لە لایەکی دیکەشەوە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، دوو سەربازی سەربە یەکەی کۆماندۆ لە شەڕ و پێکدادانەکاندا لە کەرتی غەززە کوژران و دووانی دیکەش بریندار بوون.